هه‌ولێر -KDP.info- بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌مساڵ ساڵی ژینگه ده‌بێت. به‌راورد به ساڵانی رابردوو ده ئه‌وه‌نده ژینگه باشتربووه."
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی ژینگه زۆر گه‌شه‌ی كردووه و ده‌توانین بڵێین ئێستا به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ڕه‌وشی ژینگه‌ی كوردستان ده ئه‌وه‌نده باشتره، ئه‌وەیش له‌چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پاراستنی ژینگه و پاك ڕاگرتنی، هۆكاره‌كانی باشبوونی ڕه‌وشی ژینگه دیارن، بۆ نموونه دوای کارابوونی پڕۆژه‌ی رووناكی سەدان موەلیدە كوژاونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پشتێنه‌ی سه‌وزایی و داخستنی دووسه‌د پاڵاوگه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژینگه هه‌بووه."
بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی ژینگه ده‌شڵێت "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مساڵ ساڵی ژینگه ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پاراستنی ژینگه ده‌ستی پێكردووه و هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان به‌شدارن له پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی كوردستان."
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "بابه‌تی ژینگه په‌یوه‌سته به چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌زگاوه، بۆیە ئێستا هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانی خۆیانن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كار بۆ ژینگه‌پارێزی بكه‌ن، بڕیاریشه كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بە بەشداری شارەزا و پسپۆران له‌باره‌ی پرسی ژینگه و كه‌شوهه‌وا ئه‌نجام بده‌ین."
قائید میرۆ