ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراقی، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی عێراقی دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراقی.
بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی عێراقی
بەبۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی بەرەکەتان دەکەین، ھیواخوازین ئەو دەرفەتە ھاندەری زیاتری پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی نێوانمان و یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکھاتە و ھێز و لایەنە سیاسییەکان بێت بۆ پتەوکردنی بنەماکانی ھاوبەشی ھاوسەنگی سازان و پڕۆسەی دیموکراسی و پێکەوەژیان لە عێراق و، ھێنانەدی خواست و ویستی ھاووڵاتیان و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و مافە ڕەواکانمان.
ھەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٤ی نیسانی ٢٠٢٦