Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجامدا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٤/٢٤، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

لە پەیوەندییەکەدا، ھەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە گۆڕییەوە، ھەروەھا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و ھاتنەدیی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.

پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھەردوولا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیان بوو.