Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. پشتیوان سادق پیرۆزبایی بەڕێز (مەسروور بارزانی) دەگەیەنێتە بەرەی تورکمانی

ھەولێر-KDP. info-  دکتۆر پشتیوان سادق، پیرۆزبایی و ڕێزی بەڕێز (مەسروور بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە بەڕێز ئایدن مەعروف و ئەندامانی بەرەی تورکمانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٣، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بە یاوەری چیا محەمەد، یاریدەدەری مەکتەب و کەمال عەبدوڵڵا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەکتەب، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی، سەردانی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبەیان لە هەولێر کرد.


دکتۆر پشتیوان سادق، پیرۆزبایی و ڕێزی بەڕێز (مەسروور بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە بەڕێز ئایدن مەعروف و ئەندامانی بەرەی تورکمانی و هیوای خواست ئەم یادە ببێتە هۆی پتەوکردنی زیاتری گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەی تورکمان و تەواوی پێکهاتەکانی تر، کە هەرێمی کوردستان بووەتە سیمبولی جوانی، سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست..