Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری هەولێر دروست دەکرێت

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە یەکەم و گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق، لە هەولێر بنیاد دەنرێت.

نەخۆشخانەکە لەسەر ڕووبەری 30,000 مەتر دووجا زەوی دروست دەکرێت و لە 5 نهۆم و 200 قەرەوێلە پێک دێت.

نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێری پزیشکیی بۆ دابین دەکرێت، تا تەواوی پێداویستیەکانی نەخۆشان لەناو نەخۆشخانەکەدا بەردەست بێت.

ئەم پرۆژەیە نزیکەی 165 ملیار دیناری تێدەچێت و بە دەستی کاری ناوخۆیی بنیاد دەنرێت.

ڕۆژانە 100 کرێکار و چەندین ئەندازیار بەردەوام کاری تێدا دەکەن.

بنیادنانی ئەم نەخۆشخانەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی ژێرخانی تەندروستی، لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.