Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

ھەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٣٢ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەڕێزان: سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان

لە ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و خوێنەرانی هێژا دەکەین و دەستی ماندووبوونتان دەگوشین. 

گۆڤاری گوڵان لە تەمەنی پڕ بەرهەمیدا، توانیویەتی وەک کاروانێکی ڕۆژنامەوانیی پێشەنگ، پێگەیەکی شایستە لە نێو میدیای کوردی و پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا بگرێت.

ئەم گۆڤارە بە پابەندبوونی بە ئیتیکی پیشەیی و پەیڕەوکردنی میتۆدێکی زانستی و ئەکادیمی، بووەتە ناوەندێکی گرنگی دیالۆگ بۆ شیکردنەوەی بابەتە ستراتیژییەکان. جێگەی دەستخۆشییە کە گۆڤاری گوڵان توانیویەتی سنوورە لۆکاڵییەکان ببڕێت و لە ڕێگەی ماڵپەڕ و سەکۆکانییەوە لە دیجیتاڵ میدیا، دیدگای سیاسەتمەدار و ئەکادیمیستانی جیهانی بۆ ناو کێشە هەنووکەییەکان ڕابکێشێت و بیروڕا جیاوازەکان ئاوێتە بکات.

جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاتری گۆڤاری گوڵان، دووپات دەکەینەوە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان