Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە گوڵەخانە، عەلی حوسێن و محەمەدی حاجی مەحموود کۆبوونەوە

گوڵەخانە-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوو لا لە پێناو خزمەتی هاووڵاتییان کرایەوە.

لە چوارچێوەی سەردان و پەیوەندییەکان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای (سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین)، بەیاوەریی شاندێک کە پێکهاتبوون لە ساناو فەریدوون جوانڕۆیی، یاریدەری بەرپرسی مەکتەب و د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی ١٢ و هەڤاڵانی مەکتەب، لە گوندی گوڵەخانە سەردانی محەمەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیان کرد.

لە دیدارەکەدا کە لە لایەن سەرۆک و هەڤاڵانی سەرکردایەتیی سۆسیال دیموکراتەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا، وێڕای باسکردنی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە، جەخت لە دۆستایەتی و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکان و خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانی کوردستان.

بەرهەم شێخ عزەدین