Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسی لقی ٣ی پارتی پاڵپشتیی خۆی بۆ سەندیکای تەندروستیی کەرکووک دووپات دەکاتەوە

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، لە بارەگای لق و بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی جەماوەری و پیشەییەکان، پێشوازی لە شاندێکی سەندیکای تەندروستیی کەرکووک کرد.

لە دیدارێکدا کە لەگەڵ هەڤاڵانی سەندیکای تەندروستی بەڕێوەچوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی سەندیکاکە و کار و چالاكییەکانیان کرا. لە لایەن خۆیەوە محەممەد کەمال دەستخۆشی لە کارەکانیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە پیشەییەکانیاندا لە پێناو خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی لە پارێزگاکەدا.

بەرپرسی لقی ٣ی پارتی جەختی لە پاڵپشتیی بەردەوامی حزبەکەی بۆ سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەییەکان کردەوە، بە ئامانجی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافی چین و توێژە جیاوازەکان لە کەرکووک.