Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس قەرەنی قادری دەکات

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کورد، مامۆستا قەرەنی قادری دەربڕی.

دەقی پرسەنامەکە:

بۆ كۆچى دواییى نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى دیارى كورد مامۆستا قه‌ره‌نى قادرى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2026/4/20