Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (باییز حاجی محەمەد زوودی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (باییز حاجی محەمەد زوودی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (باییز حاجی محەمەد زوودی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (باییز حاجی محەمەد زوودی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٧ی نیسانی ۲۰۲٦