Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بنەماڵەی بارزانی سوپاسنامەیەک ئاراستەی بەشداربووانی پرسەی خاتوو خوزەیجا بارزانی دەکەن

هەولێر-KDP.info- بنەماڵەی بارزانی لە سوپاسنامەیەکدا پێزانینی قووڵی خۆیان ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، مامۆستایانی ئایینی، بەرپرسانی حزبی و حکوومی، هێزەکانی پێشمەرگە و تەواوی چینوتوێژەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کرد، کە بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خوزەیجا عەبدولموهەیمەن شێخ سولەیمان بارزانی)دا کردووە.

 دەقی سوپاسنامەکەی بنەماڵەی بارزانی:

سوپاسنامە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر سوپاسی هەموو ئەو لایەنە سیاسی و كەسایەتیی كۆمەڵایەتییەكان و مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسانی حزبی و حكوومی و پێشمەرگە و لق و ناوچە و ڕێكخستنە حزبیەكان و سەرجەم جەماوەر و چینوتوێژ و هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان دەكەین كە بە شێوەی جۆراوجۆر چ بە ئامادەبوونیان و چ بە ناردنی نوێنەر یان لەڕێی تەلەفۆن و  بروسكە و نامەی سەرەخۆشییەوە بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خوزەیجا عەبدولموهەیمەن شێخ سولەیمان بارزانی)ـدا كرد و لە خەمی ئێمەیان كەم كردەوە.

پێزانینمان بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان هەیە و خودای گەورە پاداشی چاكەیان بداتەوە و خێری هەمووان بنووسێت و لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

 

بنەماڵەی بارزانی

18ی نیسانی 2026