Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سەید عەممار حەکیم خواستووە.

لە دەقی پەیامەکەدا ھاتووە: "جەنابی سەید عەممار حەکیمی بەڕێز، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، گەرمترین پیرۆزبایی و تەحیاتی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، ھیوای بەردەوامی لە سەرکەوتن و بەدیھێنانی دەستکەوتەکانتان بۆ دەخوازین لە کاروان و ئەرکەکانتاندا."