Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەید عەممار حەکیم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە سەید عەممار حەکیم، ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خۆی و سەرجەم خوشک و برایانی نێو ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی خواست.

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی کاری ھاوبەش کردەوە و ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ھەماھەنگیی زیاترن لەپێناو بەھێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات.