ھەولێر-KDP. info- ئێوارهى ئەمڕۆ شەممە 2026/4/18 ههر لە بهردهوامیى كارنامهكهیدا له کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی تێروتهسهلیان دەربارەی بەهێزکردنی هاریکاریی تورکیا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییهوه. هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندیی هاوبەشیان بۆ پێشخستنی گەشەپێدان و پاراستنى سەقامگیری، لە ناوچەکەدا کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە و هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە دیالۆگ باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سەرۆک ئەردۆغانی کرد بۆ سەرکردایەتی و هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیى ناوچەکە.
چهند پرسێكى دیكهى جێى بایهخى هاوبهش، تهوهرێكى دیكهى كۆبوونهوهكه بوو.