Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا جه‌خت له‌ ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه

ئانتالیا-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٤/١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و کاریگەری و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران. ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی ئاگربەست و بەدیھاتنی ئاشتی و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.

بەڕێز وەزیری بەرگریی تورکیا ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند کە نەبووە بەشێک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ھەروەھا داکۆکیی لە ھەماھەنگیی ھەمەلایەنە بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە. ھەر لەمبارەیەوە ستایشی ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کرد.

لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش.

پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھاریکاریی ھاوبەشی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.