ئانتالیا-KDP.info- پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ههر لە بهردهوامیى کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز ئەیمەن ئەلسەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردنیی هاشمی، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە مێژوویییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی ئوردن و پەرەپێدانی زیاتری هاریکاریی نێوانیان تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئوردن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکان بوو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کارکردنی پێكهوهیى و هاریكارى بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان له ناوچهكه.