Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونه‌وه‌

ئانتالیا-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٤/١٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەنتالیا لەگەڵ بەڕێز سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕیان تاوتوێ کرد.

ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی ئاگربەست و گفتوگۆ و لێکگەیشتن کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی شەڕ و بەدیھێنانی ئاشتی و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان و ھاریکاریی ھاوبەش لەو بوارانەدا کرایەوە کە بۆ ھەردوولا گرنگن.