Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی سەرۆک ترەمپ بۆ كاروبارى سووریا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانى كارنامه‌كه‌یدا له‌ کۆڕبەندی دیپلۆماسیى ئانتالیا لەگەڵ بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ڕه‌وشى كوردیان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا تیشكیان خسته‌ سه‌ر كاریگه‌ریى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.