Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌ ساڵیادى کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یادی (٣٩) ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە. ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی ١٩٨٧ کە ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجامی دا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەی کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو.

لەم یادە بەئازارەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدانی نەمر دادەنەوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزیان و بۆ قوربانی و بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دەنێرین.

بالیسان و شێخ وەسانان و تەواوی دۆڵی خۆشناوەتی، ھەمیشە مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوون، بۆیە کرانە ئامانجی ئەو شاڵاوە ڕەشە، بەڵام گەلی کوردستان بە خۆڕاگری مایەوە و تاوانکاران لەناوچوون.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی خۆشناوەتی و تەواوی شەھیدانی کوردستان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٦/٤/١٦