Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە (شێخ عبدالمهیمن بارزانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (خوزەیجا) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بەڕێز (شێخ عبدالمهیمن بارزانی) و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ بەڕێز (شێخ عبدالمهیمن بارزانی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای کچی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (خوزەیجا)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٥ی نیسانی ۲۰۲٦