Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی تاوتوێ دەکەن

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2026/4/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی دۆخى ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها هیوایان خواست ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و ڕێگه‌ بۆ كۆتاییهاتنى شه‌ڕ و به‌دیهاتنى ئاشتى خۆش بكات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنی کرد کە هەمیشە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵیان گێڕاوە و پشتگیرییان له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو. تیایدا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كرایه‌وه‌‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز یان برێم، كونسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو.