هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "بۆ ئه‌مساڵ پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی ته‌واو كراوه و 44 ڕۆژ دراوه به قوتابی بۆ خۆئاماده‌كردن، بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ده‌ست پێبكات، بۆیه پێویست ناكات كات درێژبكرێته‌وه و تاقیكردنه‌وه دوا بخرێت، چونكه دوابخرێت قوتابی له گه‌رما ناتوانی تاقیكردنه‌وه بكات."
د.سه‌یوان عه‌لی فه‌ره‌ج، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی " پێویسته لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات و تاوتوێی بارودۆخه‌كه بكات و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان باس بكرێت و بڕیاربدرێت، ناكرێت له‌سه‌ر داواكاری قوتابی بڕیار بدرێت، چونكه 2024 ئێمه 40 ڕۆژمان دا به قوتابیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، پار 42 ڕۆژمان به قوتابیان دا، ئه‌مساڵ 44 ڕۆژ به قوتابیان دراوه و كاتی له ساڵانی ڕابردوو زیاترە، ئه‌مه بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی، كه چاره‌نوسسازه بۆ قوتابیان، پرۆگرامه‌كانیش وەکو دوو ساڵی ڕابردوو خوێندراون، ته‌نیا دوو هه‌فته به ئۆنلاین خوێندراوه، باسمان كردووه دۆخه‌كه هی ئه‌وه نیه تاقیكردنه‌وه دوابخرێت، ئه‌گه‌ر دوابخرێت ده‌كه‌وێته مانگی حه‌وت، ئه‌وكات گه‌رما تاقه‌ت پڕوكێنه و قوتابی توانای نابێت تاقیكردنه‌وه بكات، بۆیه له مانگی شه‌ش تاقیكردنه‌وه دیاری كراوه."
د.سه‌یوان عه‌لی فه‌ره‌ج گوتیشی "ئه‌زموونمان هه‌یه له‌كاتی كۆرۆنا تاقیكردنه‌وه كه‌وته مانگی حه‌وت، قوتابی توانای تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌مابوو، بۆیه نامانه‌وێت هه‌مان ئه‌زموون دووباره بكه‌ینه‌وه، ئێستاش قوتابی 44 ڕۆژی له‌پێشه.
ساڵانه دوای نه‌ورۆز قوتابی بۆ خۆئاماده‌كردن چوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، بۆیه لەگەڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندن نین، ئێمه 2هه‌زار هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌مان زیاتر هه‌یە، ئه‌گه‌ر دۆخێك بێته پێشه‌وه و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه كاره‌با ببڕیت ئه‌وكات قوتابی ناتوانێت وەڵام بداته‌وه، بۆیه لەگەڵ ئه‌و داواكارییه نین، ئێمە دامانناوه له 14/6 تاقیكردنه‌وه ده‌ست پێبكات و 8/7 ته‌واو ببێت، كاته‌كه‌ی بۆ تاقیكردنه‌وه زۆر گونجاوه، چونکە ناگاته گه‌رمای به‌تین و تاقه‌ت پڕوكێن، ئێمه هه‌موو بارودۆخه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین كات بۆ قوتابی دیاری بكه‌ین بۆ تاقیكردنه‌وه."
ده‌شڵێت "جارێ دیار نیه ژماره‌ی قوتابیانی به‌شدار له پۆلی 12ی ئاماده‌یی چه‌ند ده‌بێت، هه‌ركاتێك ئه‌نجامی وه‌رزی دووه‌م ئاشكرا كرا، ئه‌وكات دیار ده‌بێت چه‌ند قوتابی ئه‌مساڵ به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌كەن، به‌ڵام تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی له 10ی مانگی داهاتوو به‌به‌شداری نزیكه‌ی 134هه‌زار و 600 قوتابی دەست پێدەکات."
بڵند ئیبراهیم