Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

​هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پاش ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم و لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرش کراوەتە سەر ھەرێمی کوردستان، ھاوکات جەخت دەکاتەوە کە ھەرێم بەشێک نییە لە ھیچ ململانێیەک و نابێت سەقامگیرییەکەی بکرێتە ئامانج.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.

لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، ئەمە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرش دەکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و ​ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرش کرایەوە سەر ھەرێمی کوردستان.

​ئێمە لێرەوە جەخت لە ھەڵوێستی نەگۆڕی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە ھەرگیز بەشێک نەبووە لە ھیچ شەڕ و ململانێیەک، داواش دەکەین چیتر سەقامگیریی ھەرێم و ئارامیی ھاووڵاتییان نەکرێنە ئامانج.

 

​وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

١٤ی نیسانی ٢٠٢٦