ھەولێر-KDP. info- ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
پاشنیوەرۆی رۆژی 11 ی 4 ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا ھێمن ھەورامی لەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، بە وردی هەڵوێست و شیکردنەوەی پارتی خستە روو.