Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

ھەولێر-KDP.info- ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بڕیاریان دا بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لە تەواوی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی، ناحکوومی و تایبەت لە ناو پۆلەکان و کەمپەسەکاندا.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە پرۆسەی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ١٢-٤-٢٠٢٦ دەستپێدەکاتەوە.