Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت سەردانی ماڵی شەهید وەیسی شێروانیی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەھید وەیسی ئاخر سەعید شێروانیی کرد و، پرسە و سەرەخۆشی لە باوک و کەسوکاری شەھید کرد.

ئەمڕۆ ھەینی، ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری سۆران، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەھید وەیسی ئاخر سەعید شێروانیی کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و سەرەخۆشی لە باوک و کەسوکاری شەھید کرد و ھاوخەمیی خۆی بۆ دووپات کردنەوە.