Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دەلال.

دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال وەک کەناڵێکی نێوخۆیی ھەرێمی کوردستان لە شاری زاخۆ ھەنگاو و دەستکەوتێکی دیکەی پارتیمان بوو لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن بۆ خزمەتگەیاندن و برەودان بە کایە ڕۆشنبیریی و  کولتوورییەکان لەو دەڤەرەدا.

تەلەفزیۆنی دەلال شانبەشانی کەناڵەکانی تر و  لە ڕێگەی بەرنامەکانی توانیویەتی ببێت بە دەنگ و ڕەنگی بینەرانی و ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێت لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە گرنگە دابێت.

بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە و بینەرانی ھێژا دەکەین، ھیوادارین ھەر بەردەوام و بەرەو پێشبچن.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان