Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦، پێشوازی لە جەنەڕاڵ کێڤن لامبێرت، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا، بەتایبەت هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرش و مەترسییانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی هاریکاریی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردەوە.

لای خۆیەوە، جەنەڕاڵ کێڤن لامبێرت جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان کردەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.