Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

 ھەولێر-KDP. info-   وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە    تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.      

ڕۆژی پێنج شەممە  ( ٩ ی نیسانی ٢٠٢٦) بڕی ( ٩٥٧،١٢٢،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەد و پەنجاو حەوت ملیارو سەدو بیست و دوو ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.     

بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممەو ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.   
٩ ی نیسانی ٢٠٢٦.