Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەکات

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی کرد و پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەربڕی.

ڕۆژی سێشەممە 7ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە پرسەی هەردوو شەهیدی گوندی زەرگەزەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر دا کرد، ئەو دوو شەهیدە کە هاوسەری یەکتر بوون، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی ناڕەوادا کە بە درۆنی ئێرانی ئەنجامدرابوو، لەناو ماڵی خۆیاندا لە گوندی زەرگەزەوی شەهید کران.

سەرۆک بارزانی پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەربڕی.