هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 2026/4/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیى له بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی كۆمارى عه‌ره‌بیى سووریاوه پێگه‌یشت.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک ئەلشەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بوو.