ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات، هەنگاوی دەستبەجێ و یەکلاکەرەوە دژی ئەو گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە بگرێتەبەر کە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی گەشتیی ئەمریکا لە هەولێر بڵاو کردەوە و دەڵێت: ئەم کردەوە دەستدرێژییە بە ئەنقەستانە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دروست دەکەن، ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت، بە توندی ئیدانەی، هێرشە قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆریستییەکان دەکات کە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکان لە هەولێر دەکەنە ئامانج.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسروور بارزانی داوا لە حکوومەتی فیدراڵی لە بەغدا دەکات "هەنگاوی دەستبەجێ و یەکلاکەرەوە و بەرجەستە لە دژی ئەم گرووپ و میلیشیا چەکدارە لەیاسادەرچووانە بگرێتەبەر.