هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی لیژنە هەمیشەییەکانی کۆببێتەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت کە پشکی کورد لە سەرۆکایەتیی لیژنەکان دیاریکراوە.
فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "سبەی کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر ئەو لیژنە هەمیشەییانەی کە تا ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە."
بەپێی گوتەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، پڕۆسەی پێکهێنانی لیژنەکان بەم شێوەیەیە:
جێگری سەرۆکی پەرلەمان گوتیشی، "کۆی گشتیی لیژنەکان: ٢٢ لیژنەی هەمیشەیین و تا ئێستا دەنگ لەسەر ١١ لیژنە دراوە و سبەیش دەنگ لەسەر ١١ لیژنەکەی دیکە دەدرێت بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی یاسایی پەرلەمان.
سەبارەت بە پێگەی کورد لەو لیژنانەدا، فەرهاد ئەترووشی ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆی ٢٢ لیژنە هەمیشەییەکەی پەرلەمان، چوار لیژنە بەر لایەنە کوردییەکان دەکەون و سەرۆکایەتییان دەکەن.
بڵند ئیبراهیم