Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قیامە بڵاوکردەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیحەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییانی کوردستان و جیهان کرد، سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا مەسیحییەکانی بە "بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوی کۆمەڵگە" وەسف کرد و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ى جەژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و خوشک و برایانی مەسیحیمان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هەمووان.

لەم یاده‌دا، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان، تەبایی و یەکترقبووڵکردنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە. هاووڵاتییانى مەسیحیمان بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوی کۆمەڵگەی کوردستانن و مێژوویەکی پڕ لە خەبات و هاوبەشییان لەگەڵ گەلی کوردستاندا هەیە.

 

جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت، هیوای جەژنێکی شاد و پشوویەکی ئارام بۆ هەمووان دەخوازم.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/4/5