Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتنەوەی جەژنی هەستانەوە لە کریستیانەکان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 05ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ـی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستییانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان کرد. 

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە:

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خودای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستییانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و کۆتاییهاتنی شەڕ و نەهامەتی لە کوردستان و ناوچەکەدا.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پتەوکردنی زیاتری كەلتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەکەینەوە.

 

جەژنتان پیرۆز بێت و هەردەم لە خۆشی و تەندروستیدا بن.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2026/4/5