Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی شەست و حەفتەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆك بارزانی بە بۆنەی شەست و حەفتەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی خەبات

بەبۆنەی شەست و حەفتەمین ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی لە ئێوە و نووسەر و ڕۆژنامەنوس و خوێنەرانی کوردستان دەکەم.

ڕۆژنامەی خەبات نە تەنیا زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵکو بە درێژایی دەرچوونیەوە وەك زمانحاڵی گەلی كوردستان بووە و هەمیشە بەرپرسیارانە و پیشەییانە کاری خۆی ئەنجام داوە.
لەو یادەدا داواتان لێ دەكەم لەسەر ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرگریكردن لە بەها بەرزەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بن و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
4ی نیسانی 2026