Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لقی ٢٤ی سەفین و پارێزگاری هەولێر هەماهەنگییەکانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری دەڤەرەکە چڕ دەکەنەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان، سەردانی لقی 24ی سەفینی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن هیوا گەیلانی، بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانی لق پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، كە هەریەك لە هونەر نووری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر، سوارە ئەكرەم، قائیمقامی قەزای شەقڵاوە و ڕێبوار كاكەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئیداری ناوچەكە ئامادەی بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوچەکە بەگشتیی و ئاستی خزمەتگوزارییەکان کرا و تیشک خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان داموودەزگا حکوومی و حزبییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر.