Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (د.جەرجیس حەسەن) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (زێمار جەرجیس حەسەن) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی هەڤاڵی کۆچکردوو (د.جەرجیس حەسەن)

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (زێمار جەرجیس حەسەن) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (زێمار جەرجیس حەسەن)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ی نیسانی ٢٠٢٦