هه‌ولێر -KDP. info- سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "نۆ پێشنیارمان داوه به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بكرێت، به‌جۆرێك قوتابیان بتوانن به‌سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ئه‌مساڵ ته‌واو بكه‌ن."
شڤان مه‌حمود، سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له‌سۆنگه‌ی دڵسۆزی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی نیشتمانی و دیراسه‌كردنی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی تووشی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی بووە، كۆمه‌ڵێك پێشنیار وه‌ك چاره‌سه‌ری كاتی بۆ دۆخی خوێندن و په‌روه‌رده بۆ ته‌واوی ساڵی خوێندنی 2025_2026، بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا دەخەینە ڕوو، به‌و پێودانگەی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ توێژی قوتابی و نزیكی و به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ توێژەکە گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و چاره‌سه‌ره."
شڤان مه‌حمود له‌باره‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانیش گوتی "خاڵی یه‌كه‌م درێژكردنه‌وه‌ی پشووی قوتابخانه‌كان و ساڵنامه‌ی خوێندنە تا دۆخی سیاسی و جه‌نگ ئارام ده‌بێته‌وه، خاڵی دووه‌م، به‌و پێودانگه‌ی رۆڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له بلاتفۆرمه دیجیتاڵییه‌كان زیاتره پێمان باشه مامۆستایانی به‌ڕێز وانه‌كانیان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان تۆمار و بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ قوتابیان، چونكه به‌شێك له قوتابیان له‌سه‌ر شێوازی مامۆستای قوتابخانه و كۆلیژ و به‌شه‌كه‌ی خۆیان ڕاهاتوون.
خاڵی سێیه‌م، به‌هۆی خراپی بارودۆخی دارایی و دروستنه‌بوونی بارگرانی دارایی بۆ خانه‌واده و خێزانه‌كان، وانه‌ی تۆماركراو پێویستی به‌كڕینی ئامێری زیره‌ك نه‌بێت و بتواندرێت ئامێره‌كانی دایك و باوكیان به‌كار بێنن.
خاڵی چواره‌م، وابه‌سته‌بوون و ڕاهاتن و به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیجیتاڵی له‌گه‌ڵ مامۆستای هه‌مان قوتابخانه یان كۆلێژ و په‌یمانگه به‌هێزتر ده‌كات، دیاره كه دنیای دیجیتاڵی بۆته به‌شێكی گرنگی ئێستامان.
خاڵی پێنجه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بارودۆخ نه‌گونجا و ده‌رگه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌كرانه‌وه، داواكارین ئه‌وه‌ی خوێندراوه تاوه‌كو پێش مانگی سێ بكرێته پێوه‌ر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان و هاوكاتبێت له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ساڵنامه‌ی خوێندن، وه‌ك پێشنیارێكیش ئه‌گه‌ر هاتوو دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچوو نه‌تواندرا تاقیكردنه‌وه بكرێت به‌هیچ میكانیزمێك ئه‌نجامبدرێت، پۆله ناكۆتاكان به ساڵی فێركاری هه‌ژمار بكرێت.
خاڵی شه‌شه‌م، قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی بۆ پۆله‌كانی نۆ و دوازده‌ی ئاماده‌یی دوابخرێت و ساڵنامه‌ی خوێندن درێژبكرێته‌وه، وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ قوتابیانی هه‌ردوو قۆناغ.
خاڵی حه‌وته‌م، خوێندنی قوتابیانی قۆناغه‌كانی خوێندنی باڵا و په‌یمانگه‌كان بكرێته ئۆنلاین، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت گفتوگۆ بكرێت بۆ ئەوەی بە نرخێکی گونجاو پاكێجی قوتابی به به‌شداری ناسنامه‌ی قوتابی دەستەبەر بکەن، تاوه‌كو سودمه‌ند بن له پرۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین. خاڵی هه‌شته‌م، بۆ قوتابیانی به‌شه زانستیه‌كانە كه وانه‌ی پراكتیكیان هه‌یه، هاوشێوه‌ی قوتابیانی نیشتمانی ساڵنامه‌ی خوێندن درێژ بكرێته‌وه بۆ واده‌ی دیاریكراوی خۆی تا بتوانن زیاتر سود له زانسته‌كه‌یان وه‌ربگرن.
خاڵی نۆیه‌م، له‌به‌ر ناسەقامگیری بارودۆخ ومئه‌و ئابلوقه داراییه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی سه‌پاندووه، داوا ده‌كه‌ین لە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکانی وەزارەتی پەروەردەش داشكاندن یاخود لێخۆشبوو‌ن له كرێی ئه‌مساڵی خوێندن بكرێت، هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
داواكارین له خوای گه‌وره ڕۆحی به‌رزه‌فڕی شه‌هیده‌كانمان به‌به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی به ئێمه و خانه‌واده‌كانیان ببه‌خشێت و كوردستان به‌گشتی و قوتابیان و لاوانمان به‌تایبه‌تی پارێزراوبن."
بڵند ئیبراهیم