Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكى پشتگیریى له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ پێده‌گات

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/2 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر به‌ هێرشه‌كانى سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بەڕێز ڤۆن گایەر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانه‌ى کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی به‌ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک. به‌ڕێزیان جەختی کردەوە کە ئه‌ڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و پشتگیرى و هاوسۆزیی تە.  وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی بۆ ئەم پەیوەندییە و هەڵوێستی دۆستانەی ئەڵمانیا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ خوازیارى ئاشتى و ئارامى بووه‌ و كار بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌كات..