Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"بەنداوی دووكان بۆ سەرڕێژ بوون پێویستی بە 10 مەتر ئاوی تر هەیە"

دووکان-KDP. info-  ئەمساڵ بەهۆی شەپۆلی باران و بەفر هەموو كانیاو و تاڤگەكان ژیاونەتەوە و سەرڕێژبوونی بەنداوە بچووك و مامناوەندەكان، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان دەڵێ "تەنیا 10 مەتر ئاستی ئاو ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوەكە، بەردەوامیش ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە."

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەندامی دووكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "ئەمساڵ داهاتێكی ئاوی زۆر باش هاتووەتە بەنداوی دووكان، تا ئێستا 800 ملیم مەتر باران باریوە، لە ساڵی ڕابردوو 230 ملیم باران باریبوو، لە ڕۆژی 15ی 3 مانگی ڕابردوو تا ئێستا 8 مەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرزبووەتەوە، لە مانگەكانی ڕابردووش ئاستی ئاو باش بەرز بووبووەوە."
گوتیشی "بەبەردەوامی لە سەرچاوەكانەوە ئاو دەڕژێتە بەنداوی دووكان و داهاتی ئاومان لە زیادبوونە، ئێستا تەنیا 10 مەتر ماوە بۆ سەرڕێژ بوون، كاتی دابارینی باران تاكو 1-6 ماوە، بڕوامان وایە ئاستی ئاو لە بەنداوەكە زۆر زیاتر دەبێت."
گوتیشی "لەمساڵدا داهاتی ئاومان زۆر باشبووە، زیاترە لە ئاستی ئاوی تێكڕای ساڵان، بۆ نموونە چوار هێندەی ساڵی ڕابردوو باران لە سنووری بەنداوی دووكان باریوە.
دەربارەی كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوەكانی كوردستان بەگشتی و من باسی بەنداوی دووكان دەكەم، لە وەرزی زستان و بەهار گلی دەدەینەوە، لە وەرزی هاوین و پایز بەپێی پلانێكی زانستی بەكاری دەهێنینەوە، سوودی بۆ خوار دەریاچەكە دەبێت."

عەزیز ڕەسووڵ