به‌غدا -KDP. info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی "گفتوگۆ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌رده‌وامه و پێویسته كورد خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه دۆخی ئێستا وا ده‌خوازێت هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه."
د.فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه هه‌یه بۆ عێراق مه‌ترسیداره و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، بۆیه دۆخه‌كه وا ده‌خوازێت هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكکۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكرێنه‌وه و هه‌ڵبژێردرێن، به‌ڵام له‌ناو شیعه ناكۆكی قوڵ هه‌یه، له‌ناو سونه‌ش ناكۆكی هه‌یه، بۆیه فراكسیۆنه كوردیه‌كانیش به‌بێ ڕێككه‌وتن ناتوانن پۆستی سه‌رۆكکۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی "تا ئێستا كورد له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام گفتوگۆ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بەردەوامە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دانوستانه‌كان و پێویسته كورد بڕیاری خۆی له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكکۆمار بدات، شیعه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، چونكه ئه‌وانیش ناكۆكی قووڵیان هه‌یه."
د.فه‌رهاد ئه‌تروشی گوتیشی "به‌داخه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق خۆی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه، شیعه‌كانیش ده‌زانن كێن ئه‌وانه‌ی بە درۆن هێرش دەکەنە سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌ستگیر نه‌كراوه، پێویسته ئه‌وانه ده‌ستگیر بكرێن و ناكرێت هێرشه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بن."
بڵند ئیبراهیم