Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کارەبای دهۆک بۆ KDP: ئەمڕۆ کارەبای دوو قەزای دیکە دەبێتە ٢٤ کاتژمێری

ھەولێر-KDP. info- بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک دەڵێت، ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک کارەبای دوو قەزای دیکەش دەبێتە ٢٤ کاتژمێری و بڕیارە تا پێش کۆتایی ئەمساڵ دھۆک بەتەواوی کارەبای ببێتە ٢٤ کاتژمێری.

ئەندازیار شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی بە ھەموو قەزا و ناحیەکانی پارێزگای دھۆک دوای ئەوەی سەنتەری پارێزگا بەتەواوی بووە کارەبای ٢٤ کاتژمێری، ئەمڕۆ کارەبای ھەردوو قەزای ئاکرێ و سێمێل کارەبایان دەبێتە ٢٤ کاتژمێری و دواتریش دوو قەزای دیکە دەمێنن ئەوانیش بەردەڕەش و شێخان و کارەبای ئەوانیش دەبێتە ٢٤ کاتژمێری و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.

ئەندازیار شاکر مەحموود گوتیشی، بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ لە پارێزگای دھۆک بەھەموو قەزا و ناحیەکانیەوە کارەبایان ببێتە ٢٤ کاتژمێری، بەمەش ژمارەیەکی یەکجار زۆری مۆلیدە دەکوژێننەوە و خەڵک کارەبای بەردەوام دەبیت، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ ھەرێمی کوردستان، کە سودێکی یەکجار زۆری ھەیە مۆلیدە نامینێت و خەڵک کارەبای بەردەوام دەبێت و ژینگەیەکی پاکتریشمان دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم