ھەولێر-KDP.info- شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ كراوە.
جەخت لە گرنگی پاراستانی هەماهەنگی و هاوكارییەكان لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسی و نیشمانییەكانی كراوەتەوە بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر هەموو ئاستەنگەکان بەتایبەت كە ئێستا ناوچەكە بەدۆخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.
هەروەها جەخت لەوە كراوەتەوە كە پێویستە لەسەر سەرجەم پرسە سیاسی و دەستوورییەكان راوێژ لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا هەبێت بۆ ئەوەی رێككەوتن و كۆدەنگی دروست ببێت بەتایبەت لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقدا.