ھەولێر-KDP. info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدان، سریان و ئاشووری لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە شادی و خۆشی بەسەربەرن.
هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە زێد و وڵاتی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و لێبووردەییە بۆ سەرجەم پێکهاتەکان، بۆ لەمەودواش ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکمانە ئەو بنەما و نەریت و کولتوورە پتەوتر بکەین، هەروەها پارێزگاری لە قەوارە شەرعییەکەمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بکەین لەو هەلومەرجە دژوارەی شەڕ، کە ناوچەکەی گرتۆتەوە.
بەو بۆنەیە دووبارە جەخت لەسەر بنەما ڕەسەن و دێرینەکانی برایەتی و تەبایی دەکەینەوە و پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەو فرەڕەنگییە دووپات دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
1ی نیسانی 2026