Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كلدانی سریانی ئاشووری لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم و هیوای خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەو بۆنەیەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەكەمان دوور بێت و ئاشتی و خێر و خۆشی باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت.

مسعود بارزانی
1ـی نیسانی 2026