ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ، سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە بارەگای لقی ٢٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕ، پێشوازی کرا لە هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری.

لە میانی ئەم سەردانەدا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەبەستی تاوتوێکردنی کار و بەرنامە حیزبییەکان لە سنووری لقی ٢٥ سازکرا. لە کۆبوونەوەکەدا، هیوا ئەحمەد مستەفا تیشکی خستەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغی داهاتووی ڕێکخستن، هەروەها جەختی لە گرینگی هەماهەنگی و بەردەوامی کارەکان بۆ سەرخستنی پڕۆژە و بەرنامەکانی پارتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
لای خۆیانەوە، بەرپرسی لق و کارگێڕانی لقی ٢٥ خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و ئامادەیی تەواوی لقەکەیان بۆ جێبەجێکردنی پلان و بڕیارەکانی سەرکردایەتی دووپات کردەوە.