هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، جموجۆڵی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان ئاساییه و به‌رده‌وام هه‌موو جۆره كاڵایه‌ك به‌نرخێكی هەرزانتر له عێراق ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "جموجۆڵی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر باشە و به‌رده‌وامه، له سنووره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئیران، توركیا، عێراق و سوریا هیچ گرفتێکمان نییە، پێش ماوه‌یه‌ك چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران داخرا، ئێستا كراونه‌ته‌وه، ئێستا له سین، ئه‌نده‌نوسیا و هیندستان کاڵامان بۆ دێت، به‌تایبه‌ت له هیندستان برنجی زۆرمان بۆ دێت چونکە گه‌رووی هورمز نیه، پێشتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه بۆ به‌سڕا ده‌هات، به‌ڵام ئێستا دێتە مێرسین لەوێشەوە دێته ئیبراهیم خه‌لیل، هه‌رچه‌نده چه‌ند ڕۆژێك دواده‌كه‌وێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك له ئیبراهیم خه‌لیل دێته هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵك ڕه‌نگه پێی وابێت به‌هۆی دوورییەوە گران بگاته هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌و پێناسه گومرگییه‌ی عێراق له‌سه‌ر ساڵ زیادی كرد له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌ویش سیسته‌می ئه‌سیكۆدایه، بۆیه بۆ هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت، ئه‌وه‌ش له دوو ڕووەوە بۆ هه‌رێم باشه، هەم نرخ زیاد ناكات هەم هه‌رێمی كوردستان بە به‌هێزی ده‌مینێته‌وه، نابه‌سترێته‌وه به عێراق و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌بێت."
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان گوتیشی "ئێستا له عێراق به‌هۆی ئه‌و پێناسه گومرگییە نرخی كاڵا زۆر گرانه، له هه‌رێمی كوردستان هه‌رزانه و هیچ گرفتێكمان نیه بۆ هاورده‌ی كاڵا و كۆگاكانی ئێمه پڕن له كاڵا، هاوردەکردنیش به‌رده‌وامە، سه‌ره‌تا هاووڵاتییان هه‌ندێك هه‌ستیان به ترس ده‌كرد، دوای هۆشیاركردنه‌وه ئێستا ئه‌و گرفته نه‌ماوه، بۆیه به‌هۆی نه‌بوونی هێڵی ئاسمانی له وڵاتانی پاكستان، ئۆزپاكستان، خوراسان و قه‌فقاز به‌ترانزێت كاڵا بۆ ئێران دێت، له‌وێش بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێستا هه‌ندێك كاڵای كه‌م هەنە لە ئێرانەوە دێن کە بۆ هه‌رێم پێویست بن، بۆیه ئێستا جوڵه‌ی بازرگانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ پێشوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه بازار پڕه له كاڵا و نرخیشیان گران نیه."
بڵند ئیبراهیم