کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، هەڤاڵ هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نەخۆشخانە سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵاـی کرد.
لەو سەردانەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیان، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستیی هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵای پرسی و بە ناوی خۆی و مەکتەبی ڕێکخستنەوە، هیوای زوو چاکبوونەوە و تەمەن درێژی بۆ خواست و ئاماژەی بە مێژووی پڕ لە شانازی و خەباتی ئەو تێکۆشەرە کرد لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلی کوردستاندا.
لای خۆیەوە، هەڤاڵ ئەحمەد فەتحوڵڵا سوپاسی ئەم بەسەرکردنەوە و وەفادارییەی هەڤاڵ هیوا ئەحمەد مستەفای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
