هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەریەک لە بەڕێزان چیا محەمەد هەرکی و مامۆستا کەمال، سەردانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە هەولێر کرد.
شاندەکەی پارتی لەلایەن ڕێباز بێرکۆتی، بەرپرسی نوێی مەڵبەندی سێی یەکێتییەوە پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ڕێباز بێرکۆتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان هەردوو لایەن کردەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان.
